
پڕۆژه‌یاسای بهپارێزگابووونی هه‌ڵه‌بجه له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا تێپه‌ڕێندراو هه‌ڵه‌بجه بووه 19 هه‌مین پارێزگای عیراق.
چرۆ حه‌مه شه‌ریف ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتی PUKMEDIA ی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رۆژێكی مێژوویی بوو كه‌توانی هه‌ڵه‌بجه بكاته 19 هه‌مین پارێزگای عیراق، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه پیرۆزبایی له‌خه‌ڵكی كورردستان به‌گشتی و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م و به‌رده‌وامده‌بم له‌خزمه‌تكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه به‌درییه حسێن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:” به‌هه‌وڵی فراكسیۆنی یه‌كێتی و سه‌رجه‌م فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان توانیمان ده‌نگی پێویست بۆ به‌پارێزگابوونی هه‌ڵه‌بجه كۆبكه‌ینه‌وه‌و هه‌ڵه‌بجه بكه‌ینه 19 هه‌مین پارێزگای عیراق”.
بڕیار ره‌شید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKMEDIA ی راگه‌یاند:” هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان شایه‌نی خزمه‌تی زیاترن و ئه‌وه‌شی بۆمان كردوه كه‌مترین خزمه‌ته بۆ ئه‌و قوربانییه زۆره‌ی كه خه‌ڵكه‌كه‌ی داویانه”.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رۆژی 13ی 3ی 2014 به ره‌سمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك چواره‌م پارێزگای كوردستان ناسێندرا و بووه چواره‌م پارێزگا له‌دوای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، هه‌روه‌ها پارێزگای 19هه‌مینه له‌سه‌ر ئاستی عیراق.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌ك قه‌زاو چوار ناحیه له‌خۆ ده‌گرێت، له‌وانه سیروان و خورماڵ و بیاره و به‌مۆ، هه‌روه‌ها له 166 گوند پێكدێت.
