سەرۆک بافڵ: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم


سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی یانەی دهۆکەوە پیرۆزباییەک ئاراستەی یانەکە دەکات و رایدەگەیەنێت: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو.

دەقی پەیامەکە…

لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکەم و دڵخۆشم کە بۆ یەکەمجارە یانەیەکی کوردستان و عیراق دەبێتە پاڵەوانی جامی یانەکانی کەنداو.

ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆکی رەنگین، مایەی شانازیمانە و پیرۆزبایی گەرم لە هاندەران و یانەی دهۆک و کوردستانییانی خۆشەویست دەکەم.

ئەم سەرکەوتنەی یانەی دهۆک هانمان دەدات کە هەموومان هاریکار و پشتگیریی زیاتر لە بواری وەرزش بکەین تاوەکو یانەکانی کوردستان لەم بوارەشدا پێشەنگ و نموونەیەکی دیاربن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان