سەرۆک بافڵ: هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیا


بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکان پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بن.

لەم جەژنەدا هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بە کەسوکارە رفێنراوه‌كانیان شادببنەوە تاوەکو کەمێک لە ئازاری چەند ساڵەیان کەمببێتەوە.

هەر لە جەژن و خۆشیدابن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان