دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە ڕووبەرووبونەوەیەکدا دەستیانگرت بەسەر (٦) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا.


بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، شەوی ٢٠٢٥/٤/١٧ لە ئۆپراسیۆنێکدا لە ناوچەی (پشدەر/کورتەک) دوای ئەوەی هێزەکانمان لەهەوڵی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەردابوون کە دانیشتوی قەزای کەڵەک-بەردەڕەشن بەڵام تۆمەتباران ئامادەنەبوون خۆیان بەدەستەوە بدەن، سەرئەنجام تۆمەتبارێکیان بە چەک ڕووبەروی هێزەکانی ئاسایش دەبێتەوە دواتر بە ئۆتۆمبێل هەوڵی هەڵهاتن دەدات لە ئەنجامی ڕووبەروبونەوەکە یەکێک لە بازرگانان بریندار دەبێت و بە زووترین کات دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە پاش پشکنینە تەندروستیەکان و دەستگرتن بەسەر ئامرازێکی کێشانی ماددەی هۆشبەر لە ئۆتۆمبێلەکەیدا دەرکەوت ئەم بازرگانە لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەردابووە، لەپاش ئەنجام دانی نەشتەرگەری گیان لەدەست دەدات .

لە ماوەی ڕابردوودا هەردوو بازرگان و گوازەرەوەی ماددەی هۆشبەر بەناوەکانی(ق،ع،ع) تەمەن(٤٠) ساڵ و (ئ،ح،ع)تەمەن(٣٤)ساڵ، لە نێوان تۆڕەکانی بازرگانی ماددەی هۆشبەر و شارەکانی دهۆک ، هەولێر ، سۆران ، زاخۆ کاری گواستنەوە و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان کردووە چەند جارێکیش ترانزێتی ماددەی هۆشبەریان بۆ وڵاتی تورکیا کردووە.

لە ئێستادا یەکێک لە تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٥) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە .