سەرۆک بافڵ: ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حیزبدا رێکدەخەینەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەینەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.

لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە و نوێبوونەوە لەناو ئۆرگانەکان و داڕشتنەوەی بەرنامە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ئەرک و بەرپرسیارێتی لەناو حیزبدا رێکدەخەینەوە و بە بەرنامەی نوێ و نیشتمانییانە هێزی یەکێتی باشتر بەگەڕدەخەینەوە و گیانی یەکێتی بوون لەسەر رێبازی راست و رەوانی سەرۆک مام جەلال دەبوژێنینەوە.
هەڤاڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا نوێبوونەوە و رێکخستنەوەی دامەزراوەکانی یەکێتی بە گرنگ وەسفکرد و سوپاسی سەرۆک بافڵی کرد کە پاڵپشتی ئەو هەنگاوانە دەکات.