
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران له‌گه‌ڵ فه‌رامه‌رز ئه‌سه‌دی كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێر كۆبووه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆكرا.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی سێ شه‌مه(22/4/2025) به‌ڕێوه‌چوو، پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی له كونسوڵی نوێی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له ئه‌ركه نوێیه‌كه‌یدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی چۆنییه‌تی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، له‌مباره‌یه‌وه جێگری سه‌رۆكوه‌زیران به ئاماژه‌دان به په‌یوه‌ندیی مێژوویی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، جه‌ختیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خوازیاری گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ ئێران و به تایبه‌تیش له بواری بازرگانیدا، هاوڕاشبوون له‌سه‌ر پێویستی كاری هاوبه‌ش بۆ كارئاسانیكردنی زیاتر بۆ بازرگانانی هه‌ردوولا.
