
ئیتر ئەوە دروشم نییە کە دەڵێین یەکێتی حیزبی کادرانە، چونکە بە کردار کادران بەشداری چالاکانەیان هەیە لە دانانی سیاسەت و ستراتیژی یەکێتیدا.
هەر کاتێک یەکێتی پشتی بە کادرەکانی بەستبێت بەرەو لوتکە هەڵکشاوە، دڵنیاین لەم قۆناغە نوێیەشدا یەکێتی پشبەستوو بە کادرە ژیر و پێگەیشتووەکانی ساڵ لە دوای ساڵ و کۆنگرە لە دوای کۆنگرە و هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن و دیدار لە دوای دیدار تۆکمەتر و بەهێزتر و گەورەتر دەبێت.
بەڵێ، ئەو گوڕوتین و ئیرادە و متمانە بەخۆبوونە بەهێزەی ئەمڕۆ لە دووەمین دیداری یەکێتی بینرا، مزگێنیدەری سەرکەوتنێکی گەورەترە.





