بە ئامادەبوونی چین و تویژە جیاوازەکان یادی ٥١ هەمین ساڵیادی بۆردومان و ٤٣ ساڵە یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ بەرز ڕاگیرا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی 24/4/2025 ساڵیادی یادی ٥١ هەمین ساڵیادی بۆردومان و ٤٣ ساڵە یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ بەرز ڕاگیرا ، بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسول عەلی، هاوڕێ لەگەڵ د. میران محمد و جەزا سەید مەجید ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فەرماندە لەشکر پشدەری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆئ ڕاپەڕین، هەڤاڵان ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەکانی ڕێکخستنی سنوورەکە، قائمقامەکانی قەزای ڕانیە و پشدەر، لە ناو کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و ئاپۆرای جەماوەری خۆڕاگری پشدەر و دەڤەرەکە بەگشتی، ئامادەی بەرز و پیرۆز ڕاگرتنی ٥١ ساڵە یادی بۆردومان و ٤٣ ساڵە یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ، بوون.

هەڤاڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ عەلی، لە میانەی بەشداری کردن لە ٥١ ساڵە یادی بۆردومان و ٤٣ ساڵە یادی ڕاپەڕینی قەڵادزێ، تاجەگوڵینەی هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان و قوربانیان دانا.
هاوکات لەلایەن هەڤاڵان د. میران محەمەدئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فەرماندە (لەشکر پشدەری) تاجەگوڵینەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا.
هەروەها لەلایەن هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، تاجەگوڵینەی شاناز ابراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عیراق لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا.
هەروەک چۆن تاجەگوڵینەی مەکتەبی ڕێکخستن لەلایەن هەڤاڵان لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی پشدەر و ڕاپەڕین لەسەر مۆنۆمێنتی شەهیدان دانرا.