قوباد تاڵەبانی: هیچ سەرکەوتنێک وەک چیرۆکی سەرکەوتنی کەمئەندامێک هاندەر و ئیلهام بەخش نییە


قوباد تاڵەبانی: هیچ سەرکەوتنێک وەک چیرۆکی سەرکەوتنی کەمئەندامێک هاندەر و ئیلهام بەخش نییە نەک هەر بۆ کەمئەندامان بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتی. ئەوان سیمبولی ئیرادە و هەڵگری پەیامی سەرکەوتنی ئیرادەن بەسەر کەموکورتی و بێ هیواییدا.

ئەمڕۆ لە ئاهەنگی کردنەوەی پاڵەوانێتی نێودەوڵەتیی سلێمانی بۆ یاری گۆڵ بۆڵی نابینایان پشتیوانی خۆمان بۆ پەرەپێدانی وەرزشی کەمئەندان دووپات کردەوە. زۆر سوپاسی یانەی وەرزشی رۆژ دەکەم کە خەمخۆرانە کاردەکەن بۆ پێشخستنی وەرزشی کەمئەندان و رێکخستنی ئەم پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەش نمونەیەکە لە کارە جوانەکانیان.