مەكتەبی سیاسی: كۆمەڵەی خوێندكاران كارگەی دروستكردنی كادێرو سەركردە بووە

بەبۆنەی یادی 49 ساڵەی  دامەزراندنی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستانەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەڤاڵانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان دەكات و رایدەگەیەنێت: “كۆمەڵەكە بۆ داكۆكیكردن لە ماف و پێداویستییەكانیانی خوێندكاران هەمیشە پێشڕەو و كارا و ئازابووە و كارگەی دروستكردنی كادێر و سەركردەی بە توانابووە”.


دەقی بروسكەكە: بەڕێزان هەڤاڵانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان، لە  یادی 49 ساڵەی  دامەزراندنی  كۆمەڵە تێكۆشەرەكەتاندا گەرمترین  پیرۆزباییتان  ئاڕاستە  دەكەین. كۆمەڵە لەرەوتی خەباتی پیشەیی، دیموكراتی و نیشتمانیی خۆیدا هەمیشە پێشڕەو و كارا و ئازابووە لە خزمەتی خوێندكارانی كوردستان و داكۆكیكردن لە ماف و پێداویستییەكانیاندا. ئەم رێكخراوە تێكۆشەرە كارگەی عەمەلی دروستكردنی كادێر و سەركردەی بە توانابووە بۆ بزووتنەوەی سیاسیی كوردستان و كۆمەڵی كوردەواریدا. لە ماوەی دوو ساڵی رابردووشدا كۆمەڵەكەتان  لە شێوازی نوێی كاركردنی بە پشتیوانی  و پاڵپشتی سەرۆك بافڵ    توانیویەتی هەنگاوی گرنگ  بنێت بۆ ئاڕاستەكردنیان  بەرەو داهاتویەكی چۆنایەتی گەشتر.    بۆ ئایندەی كۆمەڵەی  خوێندكاران كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیوا و ئومێدی لەسەر   هەڵچنیوە هیوادارین  بە دروستكردنی ڕایەڵە  لەگەڵ رەوتی تێكۆشانی خوێندكاری و جولەی ناوەندە ئەكادمییەكان لە سەركەوتندا بن  سەركەوێ جولەی مۆدێرن و نوێباوی كۆمەڵەتان     پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندتان و هەمیشە  سەركەوتوبن  مەكتەبی سیاسی  یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان