پیرۆزبایی سەرۆکبافڵ جەلال تاڵەبانی لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان


لە 49ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو گەنج و خوێندکارانە دەکەم کە بەهیواوە بۆ داهاتوویەکی گەش تێدەکۆشن و هەوڵدەدەن تاوەکو ببنە نەوەیەکی سوودبەخش بۆ پێشخستنی هەرێمەکەمان.

خوێندکاران و گەنجان سەرمایەیەکی بە بەها و بە نرخی گەلەکەمانن، دەتوانین بە پشتگیریکردنیان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێنین و بەشداربن لە گەشەپێدانی زیاتری وڵاتەکەمان.

ئێمە هەمیشە بەدیدگایەکی نوێوە لە رۆڵی خوێندکاران و گەنجەکانمان دەڕوانین و باوەڕمان بە توانا و لێهاتوویی و کارامەییان هەیە، هەوڵەکانیشمان بۆ هێنانە پێشەوەیان لە تەواوی کایەکاندا بەشێکە لە ستراتیجی کارکردنمان.

لە ئەمڕۆشدا دووپاتیدەکەمەوە کە خەمخۆری پێشخستنی کەرتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەبین تاوەکو هەموومان پێکەوە سیستمێک بنیادبنێین کە گەنجەکانمان بە ئومێدەوە بۆ داهاتوویەکی گەش هەوڵبدەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان