قوباد تاڵەبانی: پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات.

قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک مام جەلال پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان دەکات.


دەقەکەی…

لە یادی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستاندا گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان لە گەشەپێدانی رێکخراوکەتان و خزمەتکردنی خوێندکاراندا بۆ دەخوازم.

کۆمەڵەی خوێندکاران لە سەردەمی شۆڕشدا رۆڵێکی گرنگی لە بەرەنگاربوونەوەی رژێمی دیکتاتۆری بەعسدا بینی و لە دوای راپەڕینیش خەمخۆرانە خزمەتی خوێندکارانی کردوە و هەوڵی بەرزکردنی ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خوێندکارانی داوە. لەم یادەدا رێز لە خەبات و تێکۆشانی رێکخراوەکەتان لە قۆناغە جیاوازەکاندا دەگرین و داواکاریشین لەم قۆناغە نوێیەدا بە جۆرێک خۆتان رێک بخەنەوە کە بتوانن زۆر زیاتر لە جاران و بێ جیاوازی خزمەتی هەموو خوێندکارانی کوردستان بکەن.

قوباد تاڵەبانی