
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیکرد لە دکتۆر عەقیل موفتن، سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا چۆنییەتی پەرەپێدانی وەرزش لە کوردستان و عێراق تاوتوێ کرا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی شەمە(26/4/2025) لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی کاری هاوبەش بۆ بە پیشەیی کردنی وەرزش و هاندانی کەرتی تایبەت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی وەرزش.
سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عیراق ئامادەیی خۆی بۆ هەموو جۆرە هاوکاری و هەماهەنگییەک بۆ پەرەپێدانی وەرزش لە هەرێم و پارێزگای سلێمانی و بە تایبەتیش لە پارێزگای هەڵەبجە دەربڕی و لەسەر داوای جێگری سەرۆکوەزیران بڕیاردرا لە ماوەیەکی نزیکدا لقی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق لە پارێزگای هەڵەبجە بکرێتەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پێویستیی پەرەپێدانی وەرزشی ژنان کرا و لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق رایگەیاند؛ کە بڕیاریان داوە سلێمانی وەک پایتەختی وەرزشی ژنان لە عیراق دەستنیشان بکە
