
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ماڵی مام له‌هاوینه‌هه‌واری دوكان كۆبوونه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه رۆژی 16-3-2025 بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌پیرمام كۆبوونه‌وه و دواتر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆك بافڵ رایگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر باش بووه‌و له‌سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی ستراتیژی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان رێككه‌وتوین، گفتوگۆكانیشمان به‌رده‌وام ده‌بن”.
هه‌روه‌ها رۆژی 15-4-2025 وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند: “كۆبوونه‌وه‌كان له‌كه‌شێكی ئه‌رێنی و دۆستانه‌دا به‌ڕێوه‌چووه و هه‌نگاوی ئیجابی و به‌ره‌وپێشچون له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه”.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی یه‌كێتی و پارتی له‌دوكان، درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی رابردووه، بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان له‌نێوان هه‌ردوولادا.





