رەفعەت عەبدوللا:یەکێتی بەچاوی رێز و پێزانینەوە سەیری رۆڵی بنیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان دەکات


بەبۆنەی هاتنەوەی (یەکی ئایار) جەژنی کرێکارانی جیهان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی لەتێکڕای کرێکارانی کوردستان بەتایبەتی و کرێکارانی جیهان بەگشتی دەکەم، پیرۆزباییەک شایستەبێت بەرۆڵی گرنگی کرێکاران لەبونیادنان و ئاوەدانکردنەوەی کوردستاندا.

یەکێتی بەچاوی رێزو پێزانینەوە سەیری رۆڵی بنیادنەرانەی کرێکارانی کوردستان دەکات و ئێوەی رەنجدەرانی بیروبازوی کوردستان نوێنەرایەتی بەدیهێنانی گەشەپێدان و بیناسازی وڵات دەکەن. ‎هەمیشە هاوکارتانین بۆ چەسپاندنی زیاتری یاسا هاوچەرخەکانی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی.

هەربۆیە لەم یادە پیرۆزەدا پاڵپشتی خۆمان دووپاتدەکەینەوە بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی شایستەتر بۆ کرێکاران و هێنانەدی سەرجەم مافە پیشەیی و سەندیکایەکانتان.
لەجەژنی کرێکارانداو هەمیشە سڵاو لەگیانی پاکی ئەو کرێکارانەی لەکاتی کارکردن و بونیادنانەوەی وڵاتدا گیانی پاکیان بەخشی و بوونە شەهیدی ئاوەدانکردنەوەی وڵات.

رفعەت عەبدوڵا
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان