رفعەت عەبدوڵا:بەیەکڕیزیمان لەبەغداد دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر بەدەستدێت

*رفعەت عەبدوڵا: پارێزەری داوا دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بن
*بەیەکڕیزیمان لەبەغداد دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر بەدەستدێت
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتی

هەڤاڵ (رفعەت عەبدوڵا) جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی بەئامادەبوونی هەڤاڵان (نزار ئامێدی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و (شاڵاو شێخ سەڵاح) و (ستران عەبدوڵا) ئەندامانی سەرکردایەتی پێشوازی کرد لەفراکسیۆنی یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

لەسەرەتای دیدارەکەدا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و هەڤاڵەکانی بەوردی پوختەیەکیان لەکارو چالاکیەکانیان لەپەرلەمانی عیراق روونکردەوەو تەئیکیدیان لەوەکردەوە لێبڕاوانە سورن لەسەر داکۆکیکردن لەماف و شایستەو دەسکەوتەکانی خەڵکی کوردستان.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی ستایشی رۆڵی فراکسیۆنی یەکێتی کردو بەگرنگیەوە ئاماژەیدا بەچالاکیەکان و ئەدای نیشتمانیانەی فراکسیۆنی یەکێتی لەبەغداد.
لەوبارەیەوە هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا وتی:«وەک هەمیشە داکۆکیکاری ماف و پارێزەری داوا رەواو دەستوریەکانی خەڵکی کوردستان بن لەپەرلەمانی عیراق».
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا ئاماژەی بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی و یەکڕیزی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لەبەغداد کردو وتی:«بەیەکڕیزیمان لەبەغدادو تێپەڕاندنی یاساکان بەهەماهەنگی و کاری پێکەوەیی دەسکەوتی زیاترەو ئامانج و ماف و داواکارییەکانی خەڵکی کوردستان زیاتر بەدەستدێت».
جێگری سەرۆکی یەکێتی ئەرکەکانی داهاتووی فراکسیۆنی یەکێتی روونکردەوەو باسی لەوە کرد کەچۆن لەخولەکانی پێشووتر فراکسیۆنی یەکێتی داکۆکیکارو پارێزەری ماف و دەسکەوتەکانی هاوڵاتیانی کوردستان بوون لەئێستاو خولەکانی ئایندەشدا لەسەر هەمان رێچکەبن و هەمووان زیاترتان لێ چاوەڕوان دەکەن.
هەڤاڵ رفعەت عەبدوڵا زیاتر دواو وتی:«بەکلتوری دەوڵەمەندی سەرۆک مام جەلال و بەگیانی پێشمەرگانە وەک هەمیشە هۆڵی پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەدەستهێنانی مافە دەستوری و یاساییەکانی خەڵکی کوردستان و بەردەوام پارێزەرێکی راستەقینەی میللەتی خۆتان بن».