ژنان لە یەکێتییدا وەک هەمیشە سەرمەشق دەبن

لە کۆبوونەوەیەکی گرنگدا کە تایبەت بوو بە پرسەکانی ژنان، هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، جەختی لەسەر پێگەی بەهێز و ڕۆڵی کاریگەری ژنان لە یەکێتییدا کردەوە.
کۆبوونەوەکە کە بە بەشداری فراوانی کادران و ژنانی تێکۆشەری سەر بە ئۆرگانە جیاوازەکانی سنووری مەڵبەند بەڕێوەچوو، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند تیایدا خەباتی دوور و درێژی ژنانی بەرز و پیرۆز نرخاند، هاوکات بایەخی بە بەشداری کاریگەری ژنانی لە قۆناغە جیاوازەکانی تێکۆشان و چەندین پرسی جیاوازی پەیوەست بە ژنانی شیکردەوە و ڕایگەیاند: “ژنانی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک هەمیشە سەرمەشق، وڵامدەرەوەی قۆناغی نوێی خەباتی ڕێکخراوەیی دەبن”.