
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، لە سەردانێکی فەرمیدا نووسینگەی ڕاپەڕین – پەڕلەمانی کوردستانی لە شاری ڕانیە بەسەرکردەوە.
ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٥، هەڤاڵ جەزا سەید مەجید هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر و ژمارەیەک لە هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، لە سەردانێکی فەرمیدا نووسینگەی ڕاپەڕین – پەڕلەمانی کوردستان لەلایەن بەڕێزان شیرین یونس، سەرهەد محمد حاجی قادر و محمد تەها، ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ستافی نووسینگەکەوە، بە گەرمی پێشوازی کرا.




