مەكتەبی سیاسی یەكێتیی: لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا

بەرێزان سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان


لە یادی ٦٣ ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستاندا ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایان و ئەندامانی دلسۆزی رێكخراوەكەتان دەكەین و هیوای گەیشتن بە ئامانجەكانتان بۆ دەخوازین

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان هەر لەسەرەتای دامەزراندنیەوە شانبەشانی خەباتی پیشەیی ، لە كاروانی رزگاریخوازانەی گەلەكەشمان لە ناوەندەكانی خوێندندا بە تێكەڵكردنی هەستی نیشتمانپەروەری لەگەڵ وانەكاندا ، یان لە سەنگەری بەرگریدا رۆڵی پێشەنگیان هەبووە.

لەم یادەدا پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ رێكخراوەكەتان و سەرجەم مامۆستایان دووپات دەكەینەوە لە پێناو چەسپاندنی سیستمێكی نوێی هاوچەرخی پەروەردە و فێركردن كە تێیدا گشت مافەكانی مامۆستایان و پێداویستیەكانی خوێندن و فێركردنی تێدا دابین بكرێت

سەركەوتن بۆ خەباتی رەوای پیشەیی یەكێتی مامۆستایان دەخوازین

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان