
رۆژی 15ی ئایاری هه‌موو ساڵێك، رۆژی زمانی كوردییه و ساڵانه له‌و رۆژه‌دا یادی ده‌كرێته‌وه، 15 ئایاری ساڵی 1932 یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری ھاوار به ده‌ستی جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له شاری دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا بڵاوكرایه‌وه، دواتر پێشنیار كرا ئه‌و رۆژه وه‌ك رۆژی زمانی كوردی ده‌ستنیشان بكرێت.
ریشه‌ی زمانی كوردی، ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه بۆ زمانه هیندۆ ئه‌وروپییه‌كان، زمانی كوردی له‌چوار جۆر شێوه‌زار پێكدێت بریتین له كرمانجی سه‌روو و كرماجی خوار و كرمانجی ناوه‌راست و دیالیكتی گۆران زیاتر له 43 ملیۆن كورد قسه‌یان پێ ده‌كه‌ن.
شێوه‌زاری كرمانجی سه‌روو
( بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مدینانی، بادینانی، دیالێكتی خۆرئاوا ) ی لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری كرمانجی ناوه‌ڕ‌است
( موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌ڵانی، سلێمانی و گه‌رمیانی ) لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری كرمانجی خواروو
( كه‌ڵهوری، فه‌یلی و كرماشانی) لێده‌بێته‌وه
شێوه‌زاری گۆرانی لقه‌كانی
( گۆرانی، هه‌ورامی، باجه‌ڵانی و زازایی ) لێده‌بێته‌وه
زمانی كوردی به 735هه‌زار و 320 وشه‌ی كوردی نوێ و دووباره نه‌بوو له فه‌رهه‌نگه زانستی و وشه سازییه‌كانی جیهاندا تۆمار كراوه، هاوكات به تێكڕ‌ا زمانی كوردی ملیۆنێك و 220 هه‌زار وشه له‌خۆده‌گرێت، هاوكات زمانی كوردی دوای زمانی كۆری به ده‌وڵه‌مه‌ندترین زمان داده‌نرێت له رووی وشه‌سازی و ده‌سته‌واژه‌وه.
له مادده‌ی 2 ی مافه‌كانی مرۆڤدا گرنگی زمانی نه‌ته‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، له‌ناوه‌ڕ‌استی ساڵی1925 عیراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له زمانی كوردی نه‌كردوه، له‌به‌رامبه‌ردا له ماده‌ی 17ــی ده‌ستووری ئه‌و ساڵه‌دا هاتووه، ته‌نها زمانی عه‌ره‌بی زمانی ره‌سمیی عیراقه و هیچ زمانێكی دیکە له‌ناوخۆی عیراقدا نییه، دواتر به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌ساڵی1931ـدا دان به زمانی كوردیدا نرا، وه‌ك زمانێكی ناوخۆیی و دووه‌م زمانی عیراق.
خانمی یەکەم: ده‌بێت چاوكراوه‌تربین تا زمانی دایكمان ون نه‌كه‌ین
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عیراق له‌م رۆژه رایگه‌یاند:”له‌رۆژی زمانی كوردیدا یادی باوكی كۆچكردووم مامۆستا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌كه‌مه‌وه كه په‌یوه‌ست و دڵبه‌ندی زمانی دایك بوو له به‌رهه‌مه ئه‌ده‌بی و رۆژنامه‌وانییه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیداو باوه‌ڕ‌ی ته‌واوی وابوو پاراستنی زمانه‌كه‌مان بۆ زامنكردنی ناسنامه و به‌هێزكردنی كۆده‌نگیمان پێویسته”.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:”ڕ‌ۆمانی (ژانی گه‌ل) یه‌كێكه له شاكاره‌كانی كه به زمانێكی به‌رزه‌فڕ تێكۆشانی كورد له ناسه‌قامگیرترین قۆناغه‌كانی عێراق ده‌گێڕ‌ێته‌وه، رۆمانه‌كه كرۆكی خۆڕ‌اگری و گرنگیی پاراستنی میراتی رۆشنبیریمان ده‌خاته‌ڕوو له‌و نێوه‌نده‌دا گه‌شته‌كه‌ی جوامێر گوزارشتی ته‌واو له په‌رۆشی گه‌له‌كه‌مان ده‌كات”.
خانمی یه‌كه‌می عیراق ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو:”له‌م سه‌رده‌می به‌ربڵاویی سۆشیال میدیا كه به‌رده‌وام گۆڕ‌انكاری له پێكهاته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كاندا ده‌كات، له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی فه‌رامۆشی زمان له هه‌ندێك دامه‌زراوه په‌روه‌رده‌ییه تایبه‌ته‌كاندا، ده‌بێت چاوكراوه‌تربین تا زمانی دایكمان ون نه‌كه‌ین”.
