
١٧-٥-٢٠٢٥ | گوندی وەرێ
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران، ئیدارەی ڕاپەڕین، قائمقامی قەزای ڕانیە، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، لێپرسراوی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەندی مەڵبەند، لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ماکۆک و سەروچاوە، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و جەماوەرێکی فراوان، ٣٧ ساڵە یادی کیمیابارانکردنی گوندی “وەرێ”و یادەوەری شەهیدەکان و قوربانیانی کارەساتەکە بەرزو پیرۆز و زیندو ڕاگیرا. هاوکات هۆڵی مەزارگەی شەهیدان و قوربانیانیان بەسەرکردەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، نۆژەن کراوەتەوە.








