
شەممە ١٧-٥-٢٠٢٥ | گوندی وەرێ
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و قوربانیان، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵان جێگران، ئیدارەی ڕاپەڕین، قائمقامی قەزای ڕانیە، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی، لێپرسراوی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەندی مەڵبەند، لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ماکۆک و سەروچاوە، ژمارەیەک لە فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە ٣٧ ساڵە یادی کیمیابارانکردنی گوندی “وەرێ”دا، هۆڵی یادەوەرییەکانی شەهیدەکان و قوربانیانی کارەساتەکەیان لە گوندەکەدا بەسەرکردەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، نۆژەن کراوەتەوە و پرۆسەکەش بەردەوامی هەیە.








