
ئەمڕۆ19ی5ی2025، رەفعەت عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی رێکخستنی بەسەرکردەوە و لەلایەن سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەب و هەڤاڵانی مەکتەبەوە بەگەرمی پێشوازی کرا.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەسەردانەکەیدا سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی فراوانی کادرانی مەکتەبی رێکخستنی کردو لەنزیکەوە چوارچێوەی گۆڕانکارییە ئۆرگانیەکان و پێویستیە هەنووکەییەکانی رێکخستنەوەی ژیانی حزبی بۆ هەڤاڵان بەگشتی روونکردوە و رایگەیاند:”مەکتەبی رێکخستن، لەگەڵ چەند ئۆرگانێکی دیکەدا لەچوارچێوەی مەکتەبی (کاروباری رێکخراوەیی) چالاکانە رێکدەخرێتەوە”.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد:” لەرێکخستەوەی ئۆرگانەکاندا قورسایی و رۆڵی کادر زیاتر دەردەکەوێت، بۆیە پێویستە کادران وزەو توانای خۆیان ئەبدەیت بکەنەوەو بیانخەنەگەڕ بۆ ئەرکەکانی داهاتووی یەکێتی”.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەمیانی قسەکانیدا هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عیراقی “بەچارەنوسسازو گرنگ بۆ یەکێتی و هەرێم و عیراق” وەسفکردو جەختی کردەوە یەکێتی دەبێت نەک پارێزگاری لەدەنگ و سەنگی خۆی بکات، بەڵکو رێژەی دەنگی لەریزبەندی هەڵبژارندا بەرزبکاتەوە،لەوبارەیەوە وتی: “بۆ ئەوەی پێگەی کورد لەبەغدا بەهێزبێت، دەبێت دەنگ و سەنگی یەکێتی بەهێزبێت”.
هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵڵا، زیاتر باسی گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی کردو رایگەیاند:”یەکێتی ئەم هەڵبژاردنە وەک دەرفەتێکی گرنگ و مێژوویی دەبینێت بۆ چارەسەری گرفتەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێم”.
لە کۆتایشدا، گفتوگۆی راشکاوانەو بۆچونی هەڤاڵان لەسەر کۆی تەوەرەکانی دۆخی سیاسی و ژیانی حزبی بەشێکی گرنگی کۆبونەوەکەی پێکهێنا.




