مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی بەهارەی ناودەشت-سەنگەسەر دەبێت

مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵێک دەبێت

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ قادر ڕەزگەیی جێگری لێپرسراو و ژمارەیەک لە هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی ماکۆک، ئامادەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵی بەهارەی ناودەشت-سەنگەسەر بوون کە تێیدا چالاکییەکانی ” ئەسپسواری، پیشانگەی هونەری و کەلتوری، کاری دەستی و شێوەکاری، کۆنسێرتی میوزیک و گۆرانی و هەڵپەڕکی” نمایش کران.