مەڵبەند یادی فەرماندە حسێن دێواری بەرز ڕادەگرێت

پێنجشەممە ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٥

بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جەزا سەید مەجید و خدر مستەفا ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەدا تێکۆشەر و فەرماندە و کادری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خانەوادەی خوالێیخۆشبێ فەرماندەی ڕۆژە سەختەکانی خەبات و قارەمانی بەرگریکار لە ئازادییەکان و بەرەنگاربوونەوەی داعش، چلە یادی فەرماندە “حسێن ئەحمەد دێواری” لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری ڕاپەڕین بەڕێوەچوو.

لە میانەی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەکەدا کە لەلایەن مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین”ـەوە ڕێکخرابوو، هاوکات لەگەڵ داگیرساندنی چل مۆم وەک هێمای ڕوناکی میراتە شؤڕشگێڕییەکەی فەرماندەی کۆچکردو، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند لە وتارێکدا بە ناوی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەڵبەندەوە، بەخێرهاتن و ستایشی ئامادەبووانی کردو سەرەخۆشی لە خێزان و خانەوادە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی فەرماندە دێواری کرد.
لە بەشێکی تری وتارەکەیدا ڕۆڵی فەرماندە حسێن دێواری لە قۆناغە جیاکانی خەباتدا بەرز و پیرۆز هەڵسەنگاند و دووپاتی کردەوە،کە دڕێژە پێدەری ڕێ و ڕێبازە پیرۆزەکەی فەرماندەی کۆچکردوو و شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەبین.
هەر لە مەڕاسیمەکەدا ڤیدیۆگرافیکێک هەر سەبارەت بە ڕۆڵی فەرماندە دێواری وتەی ژمارەیەک لە سەرکردە و فەرماندە قارەمانەکانی یەکێتیی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش کران، هاوکات لەلایەن هاوڕێ و هاوسەنگەرانییە یادەوەری و تێکستی ئەدەبی خرانە ڕوو.
لە کۆتایشدا خێزان و خانەوادەی فەرماندە دێواری لە وتارێکدا، ستایشی ئاماەەبووانیان کردو بەڵێنیان دووپات کردەوە کە مکوڕتر دەبن لەسەر درێژەدان بە ڕێ و ڕێبازی فەرماندە حسێن دێواری و شەهیدان.