یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئامادەکاری یۆبیلی زێڕین دەستپێدەکات

سلێمانی، 24ی ئایاری 2025


مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکدا پلان و کارنامەی یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەڵاڵە دەکات.

لەم کۆبوونەوەیەدا کە بەسەرپەرشتی هەڤاڵ سەرکەوت زەکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن، لەهۆڵی کۆبوونەوەکانی مەکتەب بەڕێوەچوو، لەگەڵ لێپرسراوانی ڕاگەیاندنی مەڵبەندەکان باسی گرنگی یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتی کرد.

بەرچاوترین بابەتەکانی کۆبوونەوەکە، پێشکەشکردنی بەرنامە و دروشم لۆگۆی تایبەت بوو کە لەلایەن مەکتەبی سیاسیەوە پەسەندکراوە بۆ یادی پەنجاساڵە.

هەڤاڵ سەرکەوت زەکی لەوتەکانیدا جەختی لەوە کردەوە کە “پێویستە پلان و بەرنامەی سەرەکی یەکێتی، لەگەڵ چالاکی سروشتی سنووری مەڵبەندەکان بە باشترین شێوە بگونجێندرێ و جێبەجێیی بکەین.”

زەکی ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی سەرەکی لەم ئامادەکاریانە “یادکردنەوەیەکئ شایستە بە یەکێتی و تێکۆشانە مێژوو کردەکەیەتی” .

یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەساڵی 1975دا دامەزرا، یەکێک لە گرنگترین حزبە سیاسیەکانی کوردستان و عیراق و ناوچەکەیە و ڕۆڵێکی گرنگی نیشتمانی یەکلاکەرەوە و بەرچاو لە داڕشتن و ئاڕاستە کردنی سیاسەتی هەرێمی کوردستان و عیراقدا دەگێڕێت.