
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت:” گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە، پێدەچێت لەکۆبوونەوەی داهاتووش داواکاری نوێمان هەبێت”.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لەساڵیادی رێکخراوی ئازادی لاوان-دا، بە کەناڵەکانی راگەیاندنی راگەیاند:” گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت بەردەوامە،لەکۆبوونەوەی پێشوو داواکاریمان هەبوو، پێدەچێت لەکۆبوونەوەی داهاتووش داواکاری نوێمان هەبێت، ئەگەر وابوو سەرتان سوڕنەمێنێت”.
