
لە شاری هەولێر، پێشانگای 200 وێنەی تایبەت بە وێنە دەگمەنەکانی سەرۆک مام جەلال کرایەوە، کە لە ئەرشیف و کۆکردنەوەی نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعودە.
ئێوارەی ئەمڕۆ 27ی5ی2025، لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر، بەبۆنەی یادی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی ” پێشانگای 200 وێنە، 200درەوشانەوە ” تایبەت بە كۆمەڵێك وێنەی دەگمەنی ( سەرۆك مام جەلال ) بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە جەماوەری هەولێر کردەوە.
پێشانگاکە لە ئەرشیف و کۆکردنەوەی نووسەرو رۆژنامەنووس مەریوان مەسعودە.








