سەرپەرشتیاری مەڵبەند ئامادەی بەرێووەچوونی مەڕاسیمێکی تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی ( گوڵخاتر) بوون

سەرپەرشتیاری مەڵبەند ئامادەی بەڕێوەچوونی مەڕاسیمێک دەبێت
سێشەممە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٥ – رانیە

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ ئەحمەد زرار و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕۆشنبیرانی رانیە و دەڤەرەکە، ئامادەی بەرێووەچوونی مەڕاسیمێکی تایبەت بە ناساندن و بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی ( گوڵخاتر) بوون وەک دوا بەرهەمی چاپکراوی شاعیر و نووسەری دیار “هەمزە گوڵانی” کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین ڕێکخرا بوو.