سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردن سەردانی مەڵبەند دەکات


مەڵبەند – د. میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ڕاسپێردراوی سەرکردایەتی بۆ سەرپەرشتی بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥ سەردانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین’ـی کرد و بە گەرمی لە لایەن هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەند و هەڤاڵانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا و لە کۆبوونەوەیەکدا کە بە ئامادەبوونی بەڕێز هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڕێزان پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی، قائمقامی قەزای رانیە، سەرۆکی زانکۆی ڕاپەڕین، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند، ستافی کارگێڕی کۆمیتەکان و تیمی یەکێتیی لە حکومەتی خۆجێیی ڕاپەڕین بەڕێوەچوو، هەڵوەستەی لەسەر پرسە هەنوکەییەکانی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە کرد و ڕایگەیاند کە “یەکێتیی و ڕاپەڕین دوانەی یەک سەنگەری خەبات و قوربانیدانن”. هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پەرەپێدانی ئیداری ناوچەکە و پێشخستنی خزمەتگوزارییەکان کردەوە.