سەرپەرشتیارانی مەڵبەند و بازنەی هەڵبژاردن لەگەڵ کۆمیتەی خانەنشینی پێشمەرگە (ڕاپەڕین، دوکان، سۆران) کۆبوونەوە

چوارشەممە ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٥

مەڵبەند – هەڤاڵ د. میران محمد، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین بە ئامادەبوونی هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، کۆمیتەی خانەنشینی پێشمەرگە (ڕاپەڕین، دوکان، سۆران) کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەڤالانی جێگر، لێپرسراوی ناوەندی کۆمەڵایەتی ڕاپەڕین و بەڕێزان سەرهەد محمد حاجی قادر و محمد تەها، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی بوون، گفتووگۆی خەباتی ڕێکخراوەیی و چۆنییەتی ئەرکدار کردنی هەڤاڵان، بە پێی پێویستی قۆناغەکە کرا و ڕاسپاردەی پێویست گەڵاڵە کران.