
1ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند
هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی جێگر و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان و ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و بەڕيزان محمد تەها و سەرهەد محمد قادر، ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە بەڕێز کرمانج عزەت لێپرسراوی لقی ١١ی پارتی دیموکراتی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی پەنجا ساڵە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندیان کردبوو.

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، پێشوازی لە بەڕێز ئەحمەد ئبراهیم لێپرسراوی مەڵبەندی ٧ ی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی پەنجا ساڵە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندیان کردبوو.

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵ لێپرسراوی بەشی پەیوەندییەکان و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند، پێشوازی لە بەڕێز عەبدوڵلا کەمال نازانینی سکرتێری بزوتنەوەی ڕزگاری دیموکراتی کوردستان و وەفدی یاوەری کرد، کە بە مەبەستی پیرۆزبایی پەنجا ساڵە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی مەڵبەندیان کردبوو.
