
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند
ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و د. میران محمد، سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی تێکۆشەر مەلا ئاری و پەروین بابەکر ئاغا و هیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، لە مەڕاسیمێکدا بە بۆنەی یادی پەنجا ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چل و نۆ ساڵە یادی هەڵگرسانی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان، وەک ڕێزگرتن لە ساڵانی پڕ لە شکۆمەندی خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەی سەرەتاکانی شۆڕش “١٩٧٦” ڕێزنامەی مەڵبەندیان بەخشییە ١٨ فەرماندە و تێکۆشەری یەکێتی و گەلەکەمان.
















