
١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥ – مەڵبەند
بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەڤاڵان سەید جەزا سەید مەجید، سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین و د. میران محمد سەرپەرشتیاری بازنەی هەڵبژاردنی ڕاپەڕین، کەسوکاری سەربەزی شەهیدان، سەدان تێکۆشەر و فەماندە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی یەکێتی، تیمی یەکێتی لە حکومەت خۆجێیی، زانکۆی ڕاپەڕین و هەزاران ئەندام و لایەنگرانی یەکێتیی، لە کەرنەڤاڵێکی جەماوەری شایستەدا کە لە بارەگای مەڵبەند بەڕێوەچوو، یۆبیلی زێڕینی یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چل و نۆ ساڵە یادی هەڵگرسانی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان، بەرز و پیرۆز ڕاگیرا.





























