
سەرۆكی زیندانییكراوی پە*كە*كە داوای دیداری لەگەڵ ژمارەیەك سەرۆك حزب و سیاسەتمەداری كورد كردوە، وتەبێژی پارتی دەم-یش دەڵێت: “ئۆجەلان داوای كردووە لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، مەزڵوم عەبدی، نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی كۆببێتەوە”. ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی دیموكراسیی و یەكسانیی گەلان (پارتی دەم) لەمیانی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوەندیی راپەڕاندنی پارتەكە لەبارەی ئەو تەوەرانەی لەكۆبوونەوەكەدا باسكراون، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ریگەیاند: “عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانییكراوی پە*كە*كە داوای كۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەك لە بافڵ تاڵەبانی، مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بازرانی، قوباد تاڵەبانی و مەزڵوم عەبدی كردووە”. ئەوەشیخستەڕوو: “ئۆجەلان داوایكردووە لەگەڵ نوێنەرانی پارتە جیاجیاكان و كەسایەتییە جۆراوجۆرەكان كۆببێتەوە، ئێمەش باوەڕمانوایە كە دەبێت ئەو كۆبوونەوانە هەرچی زووە ئەنجامبدرێن، چونكە زۆر سوودبەخش دەبن”. بەپێی وتەی وتەبێژی دەم پارتی، ئوجەلان داوای كردووە نەك تەنها لەگەڵ سەرۆك و نوێنەری پارتە سیاسییەكان، بەڵكو گرنگە لەگەڵ ئەو پارتانەش گفتوگۆ بكات كە نوێنەرایەتییان لەپەرلەمانی توركیادا هەیە”.
