لەسەر ئەركی سەرۆك بافڵ نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكان بەردەوامن

لەسەر ئەركی بافڵ جلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، كارەكانی نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەردەوامن.
سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، رایگەیاند : “لەسەر ئەركی بافڵ جلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان، وەك خزمەتێك بە ژینگە و ناوەندی شاری سلێمانی، بەسەرپەرشتی تیمەكانمان و لە لایەن كۆمپانیای جێبەجێكار، كارەكانی نوێكردنەوە و سەوزكردنی باخچەكانی بەردەم مزگەوتی گەورەی سلێمانی بەردەوامیان ھەیە”.
راشیگەیاندووە: “ئەمڕۆ 19ی6ی2025، دەست بە ئەنجامدانی ستامپ كۆنكرێت بۆ كۆڵان و چواردەوری باخچەكان كرا”.