فەوجی یەکی پاسەوانی سنور، ستایشی مەڵبەند دەکەن

شەممە ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٥

هەڤاڵ سەید جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان، جێگرانی لێپرسراو، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان، ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی پشدەر، وێڕای پێشوازییەکی گەرم، لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەفسەران و یەکەکانی فەوجی یەکی پاسەوانی سنوور کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، دوای ئەوەی فەرماندەی فەوجەکە لە وتەیەکدا لە بەرامبەر پاڵپشتی و بەدەنگەوە چوونە بەردەوامەکانی مەڵبەند بۆیان، سوپاس و پێزانینی خۆیانی ئاڕاستەی مەڵبەند کرد، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند هاوکات لەگەڵ جەختکردنەوە لە پشتیوانییەکانی مەڵبەند، ڕوونیکردەوە لە یەکێتییدا خەڵک ئامانجە و خزمەتکردنی چین و توێژە جیاکانی کوردەواری بە ئەرکی هەرە لەپێشی خۆمان دەزانین.