
بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچی، مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكات و هیواخوازە ببێتە مایەی:” رەوینەوەی یەکجارەکی ئەو بارە ناهەموار و گرژی و ئاڵۆزییەی رووی لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر كردبوو”.
دەقی پیرۆزباییەکەی مەکتەبی سیاسی:
بە بۆنەی ساڵی نوێی كۆچی یەكی موحەڕەمی 1447وە ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین.
ئومێدەوارین ئەم بۆنەیە ببێتە مایەی رەوینەوەی یەکجارەکی ئەو بارە ناهەموار و گرژی و ئاڵۆزیەی رووی لە ناوچەكە و وڵاتانی دەوروبەر كردبوو.
هەر لەم بۆنەیەدا نزا دەکەین ئاشتی باڵی بەسەر ناوچەكەدا بكێشێت و گشت موسڵمانان بۆنەكانیان بە ئاسودەیى و پڕ خێر و خۆشی بكەنەوە.
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
