
سەرپەرشتیاری مەڵبەند خولێک لە رانیە بەسەردەکاتەوە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵانی جێگر، ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بەشەکان، لپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە و لێپرسراوی ناوەندی ڕێکخستنی هێزەکانی ناوخۆ، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی مەڵبەند و بەڕێز “غەریب ئەحمەد” ئەندامی پەرلەمانی عیراق، بە ئامادەبوونی کەسایەتی ناسراوی ئاینی بەڕێز ” عبداللطیف احمد” خولی زانست و رەوشتی ئەکادیمیای ئامۆژگاری لە قەزای رانیە بەسەرکردەوە.




