
سەنگەسەر – یەکشەممە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٥
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێكخستنی ڕاپەڕین، هاوڕێ لەگەڵ هەڤاڵ عومەری زێڕنگر جێگری لێپرسراو و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند و کۆمیتەی ڕێکخستنی سەنگەسەر ئامادەی یاری كۆتای خولی بالەی سەنگەسەر بوون و لە مەڕاسیمی کۆتایی خولەکەدا كە بە بۆنەی ٥٠ ساڵە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لایەن یانەی وەرزشی سەنگەسەر ڕێکخرا بوو، جامی خولەکە درایە تیپی یەکەم و خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە یاریزانان.







