
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ لێپرسراوو هەڤاڵانی بۆردی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکان کۆبووەوە.
هەڤاڵ جێگری سەرۆکی یەکێتی، لەدەسپێکی کۆبونەوەکەدا ستایشی ڕۆڵی بۆردی دەرەوەی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتی کردو هەوڵ و چالاکیەکانیانی بەرز هەڵسەنگاند، پاشان لەنزیکەوە ڕێکخستنەوەی ڕێکارە حزبیەکان و پێداچوونەوەی جدی بەئۆرگانەکانی یەکێتی بۆ هەڤاڵان ڕوونکردەوەو وتی: “زەروریەتی ئەم قۆناغەی خەبات، چارەسەری ڕیشەیی و بوژانەوەی ژیانی حزبیمان بەشێوازی سەردەمیانە لێدەخوازێت”.
هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، ڕایگەیاند لەژێر رۆشنایی ڕاسپاردەو بەرنامەکانی سەرۆک بافڵ، یەکێتی پەرە بەپەیوەندییەکان و دۆستایەتی لەگەڵ دنیای دەرەوە دەدات و لەوبارەیەوە وتی: “ڕوانگەو دنیابینی یەکێتی روونبکرێتەوە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لەجیهاندا”.
جەختی لەوەشکردەوە مەکتەبی پەیوەندییەکان، کاریگەری زیاتری هەبێت لەسەر کۆکردنەوەو ئاڕاستەکردنی ڕەوەندی کوردی لەدنیادا، وەک پشتیوانیەکی گەورەو لۆبی بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
