ئەڵمانیا رۆڵى مێژوویى سەرۆک مام جەلال بەرزدەنرخێنێت

ئەمرۆ چوارشەممە 2ی7ی2025 وەفدێکی باڵای سەربازی هێزەکانی ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی کۆڵۆنێل پیتەر کوپەر فەرماندەی سەربازیی هێزی هاوپەیمانیی ئەڵمانیا، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد و لەلایەن باڵیۆز د . محەمەد سابیر سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک مام جەلال ، ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازییان لێکرا.
دوای دانانی تاجەگوڵینەی رێز و وەفا لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا بە شکۆوە رۆڵی گەورەی سەرۆک مام جەلال – یان لە بونیاد نانەوەی عیراقی نوێدا بەرز نرخاند و بە گرنگییەوە باسیان لە پەیوەندی پتەوی دەوڵەتی ئەڵمانیا و گەلی کورد-دا کرد.
لە بەرامبەردا ئەندامانی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سوپاسی وەفاداری دەوڵەت و گەلی ئەڵمانیایان کرد و پێزانینیان دەربڕی بۆ قوربانیەکانیان لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو هاوکارییان بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان