
چوارشممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥، قیرکردنی سایدی دووەمی شەقامی شەست مەتری قەڵادزێ – ناوەندی قەزای پشدەر دەستپێکرد. کە ئامانج لە جێبەجیکردنی پڕۆژەکە باشترکردنی ژێرخانی گواستنەوەیە لە ناوچەکەدا.
ئەندازیار ئارام محمد سەرۆکی شارەوانی قەڵادزێ، لە میانەی بەسەرکردنەوەی پڕۆژەکە بۆ دڵنیابوون لە ستانداردەکانی جێبەجێ کردن، هاوکات لەگەڵ تێبینی و ڕاسپاردە گرنگەکان، دەستخۆدی لە هەردوو تیمی سەرپەرشتیار و کرێکارانی جێبەجێکار کرد.


