
چوارشەممە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٥
هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان جێگرانی لێپرسراو، لێپرسراوانی بەشەکانی ڕاگەیاندن و حکومەت، هەڤاڵ لێپرسراوی کۆمیتەی ڕێکخستنی پشدەر و هەڤاڵانی کۆمیتەکە و بەڕێز بەڕێوەبەری ناحیەی هێرۆ، جەختی لە سەر پشتیوانییەکانی بەردەوامەکانی مەڵبەند و یەکێتی بۆ کاسبکارانی دەڤەرەکە کردوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە بەشداری بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی ڕاپەڕین، لێپرسراوی هێڵەکانی گواستنەوەی قەلادزێ و هەریەک لە لێپرسراوانی هێڵەکانی گواستنەوەی “رانیە، کێلێ، ڕاپەڕین” بەڕێوەچوو، هەڤاڵ سەرپەرشتیاری مەڵبەند ڕایگەیاند: ” هەموو هەوڵەکان دەبێ لە پێناو سەلامەتی سەرنشینان و رەخساندنی دەرفەتی هاوسەنگ و یاسایی بێت”.




