سەرپەرشتیاری مەڵبەند: خەمی خەڵک و کاسبکاران خەمی یەکێتییە

یەکشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕا پەڕین، بە ئامادەبوونی هەڤاڵان لێپرسراوانی بەشەکانی پەیوەندییەکان و حکومەت و بەشێک لە هەڤالانی مەڵبەند، پێشوازی ژمارەیەک لە خاوەن غەسالەکانی قەزای حاجیاوا و ناحیەی چوارقوڕنە کرد.

لە دیدارێکدا، دوای خستنەڕووی داواکارییەکانیان کە خۆیان لە ڕەخساندنی زەمان و زەمینەی گونجاوتر بۆ کارەکانیان دەبینییەوە، هەڤاڵ سەرپەرشتیار پشتیوانی مەڵبەندی بۆ دووپات کردنەوە و بەشە پەیوەندیدارەکانی بۆ کار و بەداواداچوونی پێویست ڕاسپارد و ڕایگەیاند: “خەمی خەڵک و کاسبکاران، خەمی یەکێتییە و لە خزمەتکردنیان درێخی ناکەین.”