شێخ جەعفەر، حەمەی کاک هەمزە بەسەردەکاتەوە

یەکشەممە ٦ی تەممووزی ٢٠٢٥

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و فەرماندە قارەمانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە مەبەستی لە نزیکەوە هەواڵپرسی هەڤاڵ “حەمەی کاک هەمزە” کەسایەتی کۆمەڵایەتی و تێکۆشەری دێرینی یەکێتی لە کانییە ڕەش بەسەرکردەوە.