
ڕانیە، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥
هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچونی مەڕاسیمی نۆژەنکردنەوەی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕانیە، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و بەرزکردنەوەی پێگە ئیدارییەکەی بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕانیە ڕاگەیەندرا.
لە مەڕاسیمەکەدا کە هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، بەرێزان وەزیر و وەکیل وەزیری تەندروستی هەرێم، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، قائیمقامی قەزای ڕانیە و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەڵبەند و لێپرسراوان ئامادەی بوون، وێڕای بەسەرکردنەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکە، پرۆسەی فراوانکردنی زیاتری ئەم دامەزراوە گرنگە تەندروستییەی ڕانیە و دەڤەرەکە بۆ داهاتوو ڕاگەیەندرا.









