سەرپەرشتیاری مەڵبەند، پێشوازی لە شاندێکی باڵا دەکات

مەڵبەند، ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥

هەڤاڵ جەزا سەید مەجید، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین، پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر ڕێکەوت حەمە ڕەشید – وەزیری پێشووی تەندروستی هەرێم و شاندێکی باڵای پەرلەمانی و حکومی کرد.

لە دیدارەکەدا کە هەڤال عومەری زێڕنگر جێگری لێپرسراو و لێپرسراوانی بەشەکان و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئامادەی بوون، وێڕای دوا پەرەسەندنەکانی سیاسیەکانی ڕۆژ، گەشەی ئیداری و پرسی پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی دەڤەری ڕاپەڕین و ناوچەکە گفتوگۆ کران.