
قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت:” وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان، چاوەڕانیشدەکەین دەرئەنجامەکان باش بن”.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلێدوانێکدا بە کەناڵەکانی راگەیاندنی وت:” وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدان و بەردەوامن لە کۆبوونەوەکانیان، چاوەڕانیشدەکەین دەرئەنجامەکان باش بن”.
راشیگەیاند:”پێشتریش وەفدێک لەبەغداوە سەردانی هەرێمیان کرد و کۆبوونەوەکانیش باشبوون، ئێمە چاوەڕوانماندەکرد کە ئەو وەفدە گەڕانەوە بەغدا ئەنجامەکان باشتر بوونایە، بەڵام بەداخەوە وانەبوو”.
وتیشی:”هەر ئەمڕۆش وەفدەکەی هەرێم لەبەغدا لەگەڵ وەفدی ئەوێ کۆبوونەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی باشیان لێدەکەین”
