ڕێز لە بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین دەگیرێت

ڕانیە – سێشەممە ٨ی تەمموزی ٢٠٢٥

لە چوارچێوەی دانپێداانان بە کۆشش و خزمەتە بەرچاوەکانی، مەڕاسیمێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن لە بەڕێز “هیوا مستەفا”، بەڕێوەبەری پێشووی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین، بە بۆنەی خانەنشین بوونییەوە بەڕێوەچوو.

مەڕاسیمەکە کە هەڤاڵان کارگێڕان و لێپرسراوانی بەشەکانی ڕێکخستن، پەیوەندییەکان، ئامار و لێپرسراوانی کۆمیتەکانی ڕێکخستنی ڕانیە و دەروازە، بەڕێز قائیمقامی قەزای ڕانیە و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئەنجومەنی مەڵبەند و هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕانیە و بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین ئامادەی بەڕێوەچوونی بوون و کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی دەڤەری ڕاپەڕین بەشدارییان تێیدا کرد، نیشاندەری پێگە و کاریگەرییە گرنگەکەی بەڕێز بەڕێوەبەری خانەنشین بوو بوون لە ناوچەکەدا.
لە دوا وێستگەی مەڕاسیمەکەشدا، وێڕای ئەوەی ڕێزنامەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری ڕاپەڕین بەخشرایە بەڕێز هیوا مستەفا وەک دانپێداانان و ڕێزگرتن لە خزمەت و بەخششە دیارەکانی ئەو لە بواری ڕۆشنبیری و هونەردا کە لەماوەی بەڕێوەبردنی بەڕێوەبەرایەتیەکەدا پێشکەشی کردوون. بەشدارووان باسی دەستکەوت و کاری نوێکارانەی بەڕێزیان کرد لە پەرەپێدانی بواری ڕۆشنبیری و هونەری دەڤەری ڕاپەڕین. نموونەی زۆر بێت لە بەخشش و خزمەت.
ئەم مەراسیمە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری هونەری ڕاپەڕین ڕێکخرا بوو.